بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەهد ، ڕژێمی ئالی خەلیفە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی خۆی دا ، ئەمڕۆ بۆ دوازدەهەمین هەفتەی بەدوای یەک دا ، پێشی بە بەڕێوەچوونی گەورەترین نوێژی هەینی لەووڵاتەدا گرت .
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە گرت و شەرمەزار کردنی مامۆستایانی شیعەی ئەو وڵاتە ، لە هەوڵی کپ کردنی دەنگی ناڕازاییەکانی ئەو وڵاتەیە . ناڕازییانێک کە بە شوێن دادگەری و بەهرەمەند بوون لە مافی یەکسانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاسایی بۆ هەموو خەڵکی بەحرەینەوەن .
شێخ عەلی سەلمان و ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم لە مامۆستایانێکن کە لەلایەن ڕژێمەکەی ئالی خەلیفەوە قۆڵبەست کراون .
ئالی خەلیفە بە ئاراستەی ئەو سیاسەتەی کە گرتوویەتە بەر ، جگە لە بێ بەش کردنی بەرهەڵستکاران لە ئیش و کار و خوێندن ، وەرگرتنەوەی مافی هاووڵاتی بوونی ئەوانیشی خستۆتە فەرمانی کاریی خۆیەوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١١
News ID: 784051
ڕژێمی ئالی خەلیفە وەک چەند هەفتەی ڕابردوو بەری گرت بە بەڕێوەچوونی گەورەترین نوێژی هەینی لە بەحرەین .